نوشته شده توسط : Honar Pirani

تێری : من هه‌مووکات هانده‌ری ئارسناڵم

تێری هێنری یاریزانی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌  دانی به‌وه‌دا هه‌مووکاتێک هانده‌ری یانه‌ی پێشووی خۆی ئارسناڵ ده‌بێت سه‌ره‌ڕای ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یانه‌ی ئێستا و پێشووی له‌ قۆناغی چآره‌گی کۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کان له‌ شه‌وی چوارشه‌مه‌ .. تێری سه‌باره‌ت به‌ ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی یانه‌ی ئارسناڵ و یاریه‌که‌ له‌ لیدوانێکدا وتی : له‌وه‌ته‌ی ڕوومکردۆته‌ به‌رشلۆنه‌ ،  ته‌نیا جارێک گه‌ڕآومه‌ته‌وه‌  ئارسناڵ  ئه‌ویش له‌ یاری یانه‌که‌ به‌رامبه‌ر بلاکبێرن سێ چوار مانگ پێش ئێستا  ، نازانم کاردانه‌وه‌ی که‌سه‌کان چۆن ده‌بێت ، من هه‌مووکاتێک یه‌که‌م که‌سم که‌ ئارسناڵ یاری ده‌کات و به‌ دڵنیایه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م تیڤی ته‌ماشای ده‌که‌م . هه‌شت ساڵ له‌وێ یاریم کردووه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ زاڤی به‌رشلۆنه‌ جێبهێڵێت و دواتر به‌رامبه‌ری یاری بکات ..  تێری هێنری له‌ ماوه‌ی ٨ سال یاریکردن له‌ گه‌نه‌رز چوار سال گۆڵکاری خولی ئینگلیزی بوو وه‌ له‌ ڕاپرسیه‌کی ماڵپه‌ری فه‌رمی یانه‌که‌ وه‌کو باشترین یاریزانی مێژوویی ئارسناڵ ده‌ستنیشانکرا




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 727
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست